ئەمەریکا داوا لە فەرمانبەرانی دەکات دەستبەجێ عێراق جێبێڵن

عیراق

15/05/2019‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە فەرمانبەرە "نا پێویستەکان"ی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرد کە بەخێرایی عێراق بەجێبهیڵن ، ئەوەش دوای ئەوەی باس لە ئەگەری بوونی هەڕەشە لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق دەکرێت .


بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پریس ، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا گوتوویەتی " وەزارەتی دەرەوە فەرمانی کردووە کە فەرمانبەرە ناپێویستەکان دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن ".


وەک ئاماژەیەکیش بۆ باڵیۆزخانەکەی و قونسوڵخانەی ئەمەریکیش لە هەولێر رایگەیاندوە، خزمەتگوزارییەکانی ڤیزای ئاسایی بەشێوەیەکی کاتی دەوەستن ، وە حکوومەتی ئەمەریکی دەسەڵاتیکی دیاریکراوی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ هاوڵاتییە ئەمەریکییەکان لە عێراق.


لەبەیاننەمەکە دەڵێت ئەوانەی بڕیاری چۆڵکردنەکە دەیانگرێتەوە با لەڕێگای گواستنەوەی بازرگانییەوە لەخێراترین کاتی گونجاو دا عێراق چۆڵ بکەن .


رۆژی سێشەممە سوپای ئەمەریکا باسی لەوە کرد کە هەرەشەی نزیک و چاوەڕێکراو لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق هەیە .

 

و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی