سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌

عیراق

15/05/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، گه‌یشتووته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، عادل عه‌بدولمه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌تی عێراق و له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.

ده‌شڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی باڵای توركیا كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراقه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و سەرۆك كۆماری توركیا قسە لەسەر دۆسییەكانی ئەمنی‌و سەربازگەی بەعشیقە‌و بەكارنەھێنانی خاكی عێراق بۆ دەستدرێژیكردن بۆ سەر ھیچ وڵاتێك‌و بابەتی دەروازە سنورییەكان.

هەروەها هەر لەو سەردانە عەبدولمەهدی قسە لەسەر دۆسییەكانی شەنگال ‌و دۆسییەی ئابوری دۆسییەی ئاو دەكات‌و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان یەكلایان دەكاتەوە.
ه.م