شارپرێس:
دوو سهرچاوه ئهمنی رایانگهیاندووه، میایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ عێراق داوای لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کردووە کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارە شیعەکانی وڵاتەکەیان بکەن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئهمنیهوه بڵاویكردهوه، "مایك پۆمپیۆ لە میانەی سەردانەکەی ئەم دوایـیەی بۆ عێراق داوای لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کردووە کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارە شیعەکانی وڵاتەکەیان بکەن، كه لە لایەن ئێرانەوە پـشتیوانی دەکرێن".
سەرچاوەکان رایانگهیاندووه، پۆمپیۆ هەفتەی ڕابردوو لە میانەی سەردانە لەناکاوەکەی بۆ بەغدا ئەم داوایەی کردووە لە پاش زانیاریـیە هەواڵگریـیەکانی ئەمریکا کە ئاشکرایان کردووە گروپی شیعەی چەکداری سەر بە ئێران موشەکیان لە نزیک بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا داناوە.
پۆمپیۆ لهمیانی كۆبونهوهكاندا وتویهتی، "پەیامەکەی ئەمریکا ڕوونە، داوایانکردووە عێراق مسۆگەری بکات کە دەتوانێت ڕێگە لەو گروپانە بگرێت لەوەی هەڕەشە لە بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا نەکەن."
هۆشداری ئهوهشی داوهته بهرپرسانی عێراق، و وتویهتی، "ئەگەربێت و ئەمەریکا لەسەر خاکی عێراق ڕووبەڕووی هێرش ببێت، ئەوا ئەمەریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆی وەڵام دەداتەوە بەبێ ئەوەی پـرس بە عێراق بکات."