بەیڵ ماڵئاوایی لەهاندەرانی ریاڵ مەدرید دەكات

وەرزش

16/05/2019‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لەهاندەرانی یانەكەی دەكات، ئەوەش لەكۆتا یاری یانە مەدریدییەكە لەخولی ئیسپانی.

یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی شەممەی داهاتوو لەیاریگای "سانتیاگو بێرنابیۆ" رووبەڕووی یانەی ریاڵ بیتس دەبێـتەوە، كە كۆتا یاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانییە.

بەیڵ بەنیازە لەو یارییە بەشداری بكات‌و ئەوەش بكاتە دەرفەتێك بۆ ماڵئاواییكردن لەهاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید لەبەیڵ نیگەران‌و هوهاو فیكەی لێدەكەن، بەهۆی ئەوەی لەیارییەكان ئاستی وەك پێویست نییە.

هـ ـ ح