دوای دەنگۆكانی رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە عادل ئیمام قسە لەسەر تەندروستی دەكات

هەمەڕەنگ

16/05/2019‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل ئیمام هونەرمەندی ناوداری كۆمیدیای میسری قسەی لەسەر باری تەندروستی كرد، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

عادل ئیمام لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی "الوتن"ی میسری رایگەیاند، سوپاس بۆ خوا من زۆر باشم‌و هێشتا لەژیاندام.

ئیمام باسی لەوەش كردووە، كە تەندروستی بەشێوەیەك باشە سەیری تەواوی دراماكانی مانگی رەمەزان دەكات، لەكاتێكدا ئەمساڵ دەركەوتنی نەبووە.

باسی لەوەش كردووە، ئێستا سەرقاڵی كاری تازەیە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی كارەكەو وردەكارییەكەی بخاتەڕوو، جەختیشیكردووەتەوە زۆر سەیری درامای "هوجان" دەكات.

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، كە بەخۆی خراپبوونی باری تەندروستی عادل ئیمام رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە