شارپرێس:
هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی "سەرسامی خۆی بەرانبەر بە ئەكتەر محەمەد مەمدووح دەردەبرێت . ئەوەش لەبەرانبەر ڕۆڵ بینینی وەك پاڵەوانی زنجیرەی"، قابیل كە لەم مانگی رەمەزانەدا نمایش دەكرێت ، هەیفا گوتوویەتی مەمدووح یەكێكە لەو ئەكتەرانەی لەساڵی ٢٠١٩ دا زۆرترین سەرنجی راكیشاوە.
سەرەرای ئەو رەخانانەی لە زنجیرەكە گیراون ، بەڵام هەیفا ستایشێكی زۆری ئەو ئەكتەرەی كردووە و پێیوایە مەمدووح خاوەن بەهرەیەكی زۆرە ، بۆیە سەرسامی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر ئەو ڕۆڵە جوانەی لەو زنجیرەدا گێراویەتی .
هەیفا لە تویتێكدا نووسیویەتی " ئەكتەری باش ئەوەیە كە ڕۆڵ و لایەنەكانی كەسایەتی دووەم بەباشی دەخوێنێتەوە ، زنجیرەی سەركەوتووش سەرنجی بینەران بۆلای خۆی رادەكێشێت".
زنجیرەی "قابیل" لە نووسینی مستەفا سەقەر ، محەمەد عززەددین ، ئەشرەف نەسر و كەریم یوسفە ، دەرهێنانیشی كەریم شناوییە ، پاڵەوانەكانیشی محمەد مەمدووح ،ئامینە خەلیل ،محەمەد فەراج ، حەلی تەیب ، نوها عابدین ، تامر نەبیل ، ئەحمەد كەمال ، بەسنەت شەوقی و چەندانی ترە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی