شارپرێس:
پیاوێكی بەتەمەنی هیندی دوای ئەوەی لەلایەن مارێكی ژەهراوی هێرشی دەكرێتە سەر و دەیگەزێت ، ئەویش مارەكە دەگەزێت و پارچەیەك لە مارەكە لێدەكاتەوە تاوەكو مارەكەش لەگەڵ خۆی بمرێت .
بەگوێرەی رۆژنامەی " تایمز ناو" بارافات گالا باریای هیندی تەمەن ٧٠ ساڵ ، لەكاتێكدا لەكێڵگەكەی خۆی خەریكی كاركردن بوو ، مارێكی ژەهراوی پەلاماری دەدات و پیاوە بەتەمەنە دەگەزێت ، لەڵام لەبەرانبەردا پیاوە بەتەمەنەكەش مارەكە دەگەزێت .
پیاوە بەتەمەنەكە لەوپەڕی تووڕەییدا مارەكە بەدەستەوە دەگرێت و دەیگەزێت و پارچەیەكی لێدەكاتەوە، دوای ئەوە بارافات بەسەر مارەكەدا دەكەوێت .
جوتیارانیش بەپەلە خۆیان دەگەیەنن پیاوە لێقەوماوەكە و بۆ نەخۆشخانەی دەگوازنەوە ، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك گیان لەدەست دەدات.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی