كۆریای باشور رۆبۆتی شەڕكەر لەسەر شێوەی مرۆڤ درووست دەكات

جیهان

16/05/2019‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی “Younhap ” بە پشتبەستن بە لێدوانی ئیدارەی بەرنامەی كڕین لە سوپای كۆریای باشوور دەڵێت كە سوپای كۆریای باشوور لەساڵی ٢٠٢٤ چەند رۆبۆتێكی شەڕكەر لەسەر شێوەی مرۆڤ وەردەگرێت .

باك جۆن ئین وتەبێژ بەناوی ئیدراەی كڕینەكان لە سوپای كۆریا دەڵێت رۆبۆتە بایۆمەتریەكان سرووشتی جەنگەكانی ئایندە دەگۆڕن ، بەڵام بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای پەیوەست بەو رۆبۆتانە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرلەبەری پیشەسازی جەنگی بگۆڕێت .

ئین وتوویەتی: ئەو رۆبۆتانە رەنگە چەندین ئەركی جیاواز جیاوازیان پێبسپێردرێت وەك كاری رزگاركردن تا دەگاتە كۆكردنەوەی زانیاری.

هەروەك رۆژنامەی  ”  Defense Aerospace” دەڵێت " فەرماندەی هێزە سەربازییەكانی كۆریای باشوور خواستی ئەوەی هەیە چەند یەكەیەكی سەربازی درووست بكات كە لەیەككاتدا رۆبۆت و مرۆڤی تێدا بێت، كە هۆكاری ئەوەش بۆ ئەو قەیرانە دەگەڕێننەوە كە لەسەدەی ٢١ ڕووبەڕووی ژمارەی دانیشتووانی كۆریای باشوور دەبێتەوە ، بەتایبەت كە پێشبینی دەكات كە لەگەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی دانیشتووانی كۆریای باشوور بۆ ٤٠ ملیۆن كەس كەم ببێتەوە ، كە ئێستا ئەو ژمارەیە ٥٠ ملیۆن كەسە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی