نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

16/05/2019‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 53 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.77 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 62.02 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 24 سەنت بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو گرژییانەوە هەیە لەنێوان ئێران‌و ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح