توانای هێزی ئاسمانی ئێران لەبەرانبەر فڕۆكە هەڵگرەكانی ئەمریكا

جیهان

16/05/2019‌ 7082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای بەرێكەوتنی فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمی "ئیبراهام لینكۆڵن"و كەشتییەكانی پاسەوانی ئەمریكی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاوەكانی كەنداو، مقۆمقۆی زۆر سەبارەت بە بەراوردكاری نێوان توانستە ئاسمانییەكانی ئێران و توانستی ئەو فڕۆكە هەڵگرەدا هاتۆتە ئاراوە.

ئایا ئەم فڕۆكە هەڵگرە دەتوانی مەترسی گەورە لەسەر ئێران دروست بكات، یاخود تەنها پڵنگێكی كاغەزییە؟ لەم وتارەدا وڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە.

كورتەیەك لە بارەی چەكی ئاسمانی ئێرانی 
لە ساڵی 1979 ئێرانییەكان كەرەستە و چەكی ئاسمانی باشیان هەبوو ، ئەمریكا سەرپەرشتی دەكردن و چەكی نموونەیی بۆ فەراهەم كردبوون، لەوانەش فڕۆكەی ئێف-  14 ئەی (تومكیت) ، ئێف-4-دی- ئەی (ڤانتۆم) ، ئێف- 5 ئەی ئێف (تایگەر). ئەمە جگە لەوەی ئەمریكا فڕۆكەی دەوری سەرەكی لە جۆری (ئاریۆن) و فڕۆكەیەكی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری ((غیركولیس)  و فڕۆكەیەكی سووتەمەنی بەخش لە جۆری بۆینگ 707 و 747  بە ئێران بەخشین، واشنتۆن یارمەتیدرەی ئێرانیش بوو لە ڕاهێنانی فڕۆكەوانەكانی.

ئینجا شۆڕشی ئیسلامی هات و شای ئێران ڕوخا و ئەمریێاش بەرگری لینەكرد و دواتریش ئێران كەوتە بنباری سزا ئەمریكییەكانەوە.

گرفتی ئێران ئەوەبوو كەرەستەی یەدەگی نەبوو بۆ چاككردنەوەی ئەو فڕۆكە ئەمریكییانەی هەیبوون، خۆشی خاوەن پیشەسازی دروستكردنی ئەو كەرەستە یەدەگییانە نەبوو. نەشیتوانی كۆگای موشەكی دژ بە فڕۆكەكان تازە بكاتەوە و لە لە ئەمریكایان بكڕێت، ئەو فڕۆكەوانانەی لە هێزی ئاسمانی ئێرانیش كاریان دەكرد دڵسۆزی ڕەزاشا بوون  و خاوەنی پۆستی باڵابوون لە دەسەڵاتەكەیدا، بۆیە شۆڕشگێرە سەركەوتووەكان لە ڕووی سیاسییەوە متمانەیان بە هێزی ئاسمانی ئێرانی نەكرد و ژمارەیەكی زۆریان لی پاكتاو كردن، بەمەش خۆیان بێبەش كرد لە‌و فڕۆكەوانە ڕاهێنراوانە، لە بەرامبەریشدا فڕۆكەوانی تازەیان نەبوون.

لە شەڕی ئێران – عێراقیشدا لە 1980—1988 ، هێزی ئاسمانی ئێرانی لە دۆخێكی باشدا نەبوو، چەند سەد فڕۆكەیەكی شەڕكەریان هەبوو، توانستی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ئەو هێزەشیان نەبوو، فڕۆكەوانی پێویستیشیان بەردەست نەبوون.

سەرباری ئەوەی سەرەوەش، هێشتا هێزی ئاسمانی ئێرانی لە هاوتا عێراقییەكەی باشتربوو، لە جەنگییە ئاسمانییەكاندا لە هاوتا عێراقییەكەیان سەركەووتووتر بوون، بەڵام هەر نەیانتوانی هێزی ئاسمانی عێراقی تێكبشكێنن.
 
لە ساڵی 1983 وە ژمارەی فڕۆكەكانیان دای لەكەمی، لە ساڵی 1988 هێزی ئاسمانی ئێرانی لە دۆخێكی زۆر خراپدابوو، نە فڕۆكەی هەبوون و نە ڕاهێنانیش بۆ فڕۆكەوانەكانی، نە كەرەستەی یەدەگیش بۆ فرۆكەكانی.

لە ساڵی 1990 ئێران 12 فڕۆكەی جۆری سو-24 ئیم ، و 18 فرۆكەی جۆری میغ 29 ، و 6 فرۆكەی جۆری مێغ 29 ئۆبی دەستكەوتن، هەندیك كەرە‌ستەشی لە چین كڕین. ئینجا ئێرانییەكان لە پڕۆسەی گەردەلوولی بیاباندا، بەخششێكی خوداییان دەستكەوت بەوەی بەشێك لە هێزی ئاسمانی عێراقی  بۆ خۆپاراستن لە وێرانكردنیان برانە ئێران و لەوێ نیشتنەوە. ئێرانییەكان دەستیان بەسەر ئەو فرۆكانەدا گرت و نەیانگێرانەوە و وەك قەرەبووكردنەوەیەكی جەنگیان لەقەڵەمدان.

هێزی ئاسمانی ئیستای ئێران
سەختە لە ئێستادا حوكم لە‌سەر ئەو هێزە بدەین، نازانین چەند فڕۆكەی هەن، ڕوون نییە كە دەتوانن بفڕن و شەڕ بكەن، بە گویرەی قسەكانی عەقید ((ڕیبیرۆڤ)) ی پسپۆر،  هێزە ئاسمانییەكانی ئێران نزیكەی نیوەی توانستی شەڕكردنی خۆیان لە دەستداوە‌، لە ئیستادا توانستی شەڕكردنیان بریتییە لە : ( تومكیت 40% ، فانتۆم 50%، تایگەر 60%).

بە گوێرەی قسەی عەقیدەكە و ئەو ژمارانەی خستونییە بەردەست، پێدەچیت فڕۆكە سۆڤێتی و چینییەكانی ئێران لە باشترین دۆخی تەكنیكی خۆیاندابن و بە ڕێژەی 80% ئامادەباشی جەنگیان هەبێت، ئەمەش پێنوێنێكی باشە بۆ هەر دەوڵەتێك.

بەراوردكارییەك
فڕۆكە ئێرانییەكان‌و فڕۆكە شەڕكەر: 
14 فڕۆكەی ئێف -14 ئەی، 29 فڕۆكەی مێغ ، 5 فڕۆكەی داساڵت ، 31 فڕۆكەی ئێف-7 ، 35 فڕۆكەی   HESA Azarakhsh و HESA Saeqeh 

فڕۆكە بۆمبهاوێژەكان
30 فڕۆكەی سو 24- ئیم كەی، 64 فڕۆكەی ئێف 4 دی ئەی فانتۆم، 60 تایگەر ئێف 5 ئی ئێف، 10 سو 25.
فڕۆكە هەڵگری ئیبڕاهام لینكۆڵن

هێشتا نازانرێت ژمارەی فڕۆكە شەرەكەرەكانی چەندن، لەوانە 48 فڕۆكەی ئێف 18 سوپەر هۆڕنێت یان ئیف ئەی 18 هۆڕنێت، 4 بۆ 5 فڕۆكەی ئاڕ ئی بی ئی ئەی 18 جی ((غورێلەر)) ، هەروەها فڕۆكەی ئەی-12 ئێس (هۆكیی)) ، هەروەها فڕۆكە پانكەدارەكان (مروحیات).

لە ڕووی تەكنیكییەوە هێزە ئاسمانییەكانی ئێران توانستی وێرانكردنی هێزی ئاسمانی ئەمریكایان هەیە، بەڵام ئایا لە واقعدا ئەوەیان پێ دەكرێت؟ 

بە گوێرەی هەندێك داتا، فڕۆكەوانە ئێرانییەكان ڕاهێنان لەسەر فرۆكە شەڕكەرەكان دەكەن، لەوەی لە بەرزییەكی نزمەوە بفڕن و موشەكی دژە كەشتی بهاوێژن.

لە ڕووی تەكنیكییەوە ئێرانییەكان توانستی ئەوەیان هەیە ئەمریكا ببەزێنن، بەڵام پێناچێت فڕۆكەوانەكانیان بای ئەوە لێوەشاوەبن كارێكی لەوجۆرەیان پێ بكرێت.

سەرچاوە: SPUTNIK
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر

بەپەلە