عێراق رەیدەكاتەوە سەرقاڵی كڕینی سیستەمی بەرگری موشەكی ئێس ٤٠٠ بێت

عیراق

16/05/2019‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر مەنسوور باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ  هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن عێراق سەرقاڵی ئەوەیە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لە روسیا بكڕێت .

باڵیۆزی عێراق لەلێدوانێكیدا باسی لەوە كرد، كە تەنانەت هیچ دانوستاندنێكیش لەو بارەیەوە نەكراون چیجای بگاتە ئاستی گرێبەت لەو بارەیەوە.

پیشتر ئاژانسە هەواڵییە روسییەكان لێدوانیكیان دابووە پاڵ باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ، كە گوایە عێراق بڕیاریداوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لە رووسیا بكرێت .

هەر پەیوەست بەو بابەتە ڤیكتۆر بۆنداریف سەرۆكی لیژنەی ئەنجوومەنی فیدراڵی رووسی بۆ كاروباری ئاسایش و بەرگری پیشتر باسی لەوە كردبوو كە هەریەك لە سوریا و عێراق و سودان و میسر لەو وڵاتانەن كە گریمانەی ئەوەیان لێدەكرێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس٤٠٠ بكڕن .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاش هۆشداری دابوو بە دەسەڵاتدارانی عێراق و وڵاتانی تریش بەوەی هەر وڵاتێك چەكی رووسی بكڕێت ، ئەوە بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمریكا كەناسراوە بە CAATSA مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی