شەرڤانان لەدێرەزوورەوە دەست بەئۆپەراسیۆنێكی نوێ‌ بۆ سەر داعش دەكەن

sharpress.net

564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/05/2019‌

شارپرێس،
هێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند، لە شارۆچكەیەكی سەر بەپارێزگای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا هەڵمەتێكی سەربازییان بۆ سەر ئەو چەكدارە تووندڕەوانە دەستپێكردووە، كە سەر گرووپی تیرۆریستی داعشن،

هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە یەكینەكانی پاراستنی گەل پێكهێنەری سەرەكی ئەو هێزانەن باس لەوەش دەكەن، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، كە لە شارۆچكەی شەحیل لە كەناری رۆژئاوای رووباری فورات بەڕێوە دەچێت ، تائێستا ٢٠ چەكداری توندڕەویان دەستگیر كردووە و چەندین پارچە چەكیشیان دەستبەسەرداگرتووە .

هێزەكانی سوریای دیموكرات لەبەیاننامەیەكدا دەڵێن: هێزەكانمان لەدەوروبەری شارۆچكەی شەحیل لەهەڵمەتێكی كێوماڵكردندا ٢٠ تیرۆریستیان دەستگیر كردووە و چەند حەشارگەیەك و دوو تونێلیشیان ئاشكرا كردووە كە تیرۆریستەكان بۆ هێرشەكانیان بەكاریان دەهێنان ، ئەوە جگە لە دەستبەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیشدا گیراوە"،.

لەو بارەوە مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت هەڵمەتەكە شانەیەكی گرنگی توندڕەوەكانی داعشی لەناو شارۆچكەی شەحیل بەئامانج گرتووە.

رۆژی دووشەممەش وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد كە دژ  دەستدرێژییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بوەستنەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved