خۆپیشاندەرانی نەجەف بازاڕێكی گەورەیان سووتاندووە

عیراق

16/05/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵە كەسێك، كە خۆپیشاندانیان ئەندامدا هەستان بە سووتاندنی بازاڕی "بەشیر" لە نزیك گۆڕەپانی سەدر لە نەجەف، كە یەكێكە لەمۆڵە گەورەكانی شارەكە.

بەپێی كەناڵی سۆمەرییە نیوز، شەوی رابردوو چەند كەسێك لە نەجەف ئەو مۆڵەیان سووتاندووە، ئەمەش‌ بووەتە هۆی زیانگەیاندنی ماددەی زۆر بە مۆڵەكە.

هەر بەپێی كەناڵەكە، هێزە ئەمنییەكانی نەجەفیش دەورەی شوێنەكەیان گرتووە و ڕیكاری ئەمنی توندوتیژییان گرتۆتەبەر.

ڕۆژی 4 شەممە، دەیەها هاووڵاتی نەجەفی لە بەردەم مۆڵی بەشیر لەپارێزگاكە خۆپێشاندانیان سازكرد و داوای داخستنی مۆڵەكەیان كرد، ئەو كۆمپانیایەی بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی مۆڵەكەشە، تەقەیان بەسەر خۆپێشاندەراندا كرد، ئەمەش بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی 4 كەسی دیكە.

جەواد كەرعاوی خاوەنی مۆڵەكە ئەوەی دووپات كردووە كە ژمارەیەك خۆپیشاندەر هێرشیان كردۆتە سەر مۆڵەكەی ، ناوبراو بەرپرسیاریەتی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیانیشی خستە ئەستۆی حكومەتی مەحەلی لە نەجەف.

وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر