هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمەوە.. عێراق شوێنگرەوەی بۆ داخستنی گەرووی هورمز هەیە

sharpress.net

1287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/05/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بەهۆی هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان ئێران و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ، ئەوە عێراق جێگرەوەی بۆ خستنە بازاڕی نەوتەكەی هەیە.

فەیاز حەسەن ئەلنیعمە بریكاری وەزیری نەوت لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " سەباح"ی فەرمی راشیگەیاندووە، هەموو دەوڵەتان خۆیان لە داخستنی گەرووی هورمز بەدوور دەگرن ، بەهۆی ئەو كاریگەرییە گەورەیەی لەسەر ئابووری جیهان هەیەتی.

نیعمە ئەوەشی راگەیاندووە "ئومێدەوارم گەرووی هورمز دانەخرێت " بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەحاڵەتی داخستنیشدا ئەوە عێراق چەند جێگرەوەیەكی بۆ بەبازاركردنی نەوتەكەی هەیە.

لەلایەكی تر سەبارەت بە كاریگەری گرژییە نێودەوڵەتییەكان لەسەر خواستەكانی عێراق بۆ وەبەرهێنان لەكێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان نیعمە رایگەیاندووە، وەزارەتەكەمان هەنگاوی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی  لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ناوە ، باسی لەوەش كردووە كە وەزارەتی نەوت پلانەكانی خێرا كردووە بۆ واژۆكردنی چەند رێكەوتنێكی وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

ماوەیەكە ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەكات، كە رێڕەوێكی ئاوییە بۆ هەناردەی نەوتی كەنداو ، ئەوەش بەهۆی كێشەكانی نێوان تاران‌و ئەمریكا، كە ئەوە ترسی دروست كردووە.

هەرچەندە بەرپرسە عێراقییەكە باسی ئەو شوێنگرەوەی نەكردووە، بەڵام تاكە رێگەی عێراق بۆ هەناردەی نەوت جگە لەگەرووی هورمز، هەناردەكردنی نەوتە لەرێگەی بۆری هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved