پۆمپیۆ بە عەبدولمەهدیدا پەیامی ئەمریكای گەیاندووەتە ئێران

عیراق

16/05/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكۆتا سەردانی بۆ عێراق لەڕێگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە، پەیامكی بۆ ئێران ناردووە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان بۆ ئاژانسی میدێل ئێست ئایی ، مایك پۆمپیۆ لەسەردانی كۆتایی بۆ بەغدا بەعادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی رایگەیاندووە، كە وڵاتەكەی بەنیازی شەڕكردن لەگەڵ ئێراندا نییە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، پۆمپیۆ داوای لەسەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی كردووە، ئەو پەیامە بەتاران بگەیەنێت، كە دۆناڵد ترمپی سەرۆكی ئەمریكا تاقە شتێك دەیەوێت، ڕێكەوتنێكی نوێ لەبارەی وزەی ناوەكی ئێران واژوو بكات.

ئاژانسەكە هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، سەردانی لەناكاوی پۆمپیۆ بۆ بەغدا ڕانەگەیەنرابووەو چاوەڕوانی عادل عەبدولمەهدیش ئەوە بووە، رەنگە پەیامێكی قورسترو ئاگرینی لەبارەی ئێرانەوە پێبێت، كە عێراقی پێوە پابەند بكات. 

لەگەڵ ئەمانەشدا لەدوا سەردانی پۆمپیۆش بوڵاتانیتر و بەتایبەت ڕوسیاش ئەوەی ڕاگەیاندووە، ئەمریكا نیازی شەڕی لەگەڵ ئێراندا نییە.

حكومەتی ئەمریكا پاش دەرچوونی لەڕێكەوتنی لەگەڵ ئێران، شەپۆلێكی هەمەلایەنەی بۆ فشارخستنە سەر ئێران دەستپێكردووە و لەهەوڵدایە وڵاتانی تر، كە بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریكادایە، هانی ئەم سزایانە بدات، بۆ ئەوەی فشارەكانی سەر تاران زیاتر بكات.

وەرگێڕان: یاسین نادر