كۆسرەت رەسوڵ داوا دەكات كار بۆ بەهێزكردنی یەكێتی بكەن

کوردستان

16/05/2019‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ جیگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، پێویستە هەموومان پێكەوە هەوڵبدەین و خەبات بكەین یەكێتی بەهێز بكەین، یەكێتی هێزێكە جێگای هەموو تێكۆشەران و دڵسۆزانی تێدا دەبێتەوە.

قسەكانی كۆسرەت رەسوڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ناوخۆی حیزبەكەی بووەو راشیگەیاند، یەكێتی هێزێكە جێگای هەموومانی تێدا دەبێتەوەو ڕێزو شكۆو پێگەی هەموومانیش بە یەكێتیەوەیە، بۆیە دەبێ بەهێزتری بكەین و گەشەی پێ بدەن."

هەروەها رایگەیاند، چاكسازی و پاكسازی پێویستیەكی گرنگی قۆناغەكەو پێویستە هەموولایەك لەمڕووەوە لە ئاستی بەرپرسیارییەتی خۆیدا ئەركەكانی جێەجێ بكات."

جێگری سكرتێری گشتی جەختی لە چەسپاندنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی كردەوەو ئەوەشی راگەیاند، یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزین و هەموومان تەواوكەری یەكترین و كەس بەتەنیا هیچی پێناكرێت."

 

ه . ح