یەكێتی چاوەڕێی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی دەكات

sharpress.net

432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/05/2019‌

شارپرێس:
یەكێتی چاوەڕێی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی دەكات‌و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حیزبەش رایگەیاند، یەكێتی لەتوانایدا هەیە پرسی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكانی پەرلەمان و حكومەت لە زووترین كاتدا یەكلا بكاتەوە.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی راشیگەیاند، یەكێتی كاتی زۆری ناوێت بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدانی بۆ پۆستەكانی پەرلەمان و حكومەت، بەڵام چاوەڕوانی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەمانین لەگەڵ پارتی.

هەروەها رایگەیاند، پەیوەندییەكانی كۆسرەت رەسوڵ و مەسعود بارزانی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بەردەوامی هەیە و یەكێتی سوورە لەسەر ئەوەی، كە بەغدا و كەركوك و هەرێمی كوردستان یەك پاكێج بێت و كێشەكانیان لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەدا چارەسەر بكرێن.

یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و دانانی پارێزگاری كەركوك‌و كاندیدی وەزارەتی داد لەعێراق رێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیەو رێككەوتنەكەش تائێستا بەتەواوی جێبەجێنەكراوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved