عیراق بۆڕیەکى نەوت لە کەرکوکەوە بۆ تورکیا رادەکێشێت

عیراق

16/05/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراى کرد، تورکیا رەزامەندى نیشانداوە بۆ رەوانەکردنى زیاترى نەوت لە خاکى ئەو وڵاتەوەو دەشڵێت، پلانیان بۆ حاڵەتى ڕاگرتنى هاوردەکردنى غازى ئێرانى داناوە.

سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق بە رۆژنامەنوسانى رایگەیاند، لە ئەگەرى ڕاگرتنى هاوردەکردنى غازى ئێرانى بەهۆى ئاڵۆزییەکانى ئەمریکا و ئێرانەوە پلانى تریان هەیە بۆ رەوانەکردنى غازى وڵاتەکەى.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەنیازن بۆرییەکى نوێى گواستنەوەى نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا بە تەنیشت بۆرییە کۆنەکەوە ڕابکێشن.

 

وەزیرى نە وتى عێراق رونیشیکردەوە، تورکیاش ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ زیادکردنى ڕێژەى هەناردەکردنى نەوت لەرێى وڵاتەکەیەوە.

س.هـ