عێراق هاوسەرو منداڵى چەکدارانى داعشە روسەکان رادەستى روسیا دەکاتەوە

عیراق

16/05/2019‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزى عێراق لە مۆسکۆ رایدەگەیەنێت وڵاتەکەى بەنیازە هاوسەرو منداڵانى چەکدارانى داعش رادەستى روسیا بکاتەوە.

 

لەمیانى پانێڵێکدا باڵیۆزى عێراق لە مۆسکۆ رایگەیاند، روسیا رەزامەندى دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەى ئەو هاوسەرو منداڵانەى چەکدارانى داعش کە بە رەچەڵەک داعش بوون.

ئاماژەى بەوەشکردوە، وڵاتەکەى ژمارەیەک ژن و منداڵى رادەستى روسیا کردوەتەوەو ژمارەیەکى دیکەش رادەست دەکەنەوە.

 

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو ژمارەیەکى ژن و منداڵى چەکدارانى داعش کە بەرەگەز سەر بە وڵاتانى بیانیان لاى عێراق و چاوەڕێى ئەو وڵاتانە دەکەن وەریان بگرنەوە.

 

پێشتر فەرەنسا راگەیاندبوو حکومەتى عێراقیان سەر پشک کردوە لەو ژن و مناڵانەى بەرگەز فەرەنسى بوون، چونکە فەرەنسا وەریان ناگرێتەوە.

س.هـ