عێراق بڕو نرخى گەنمى جوتیارانى هەرێم دیاری دەکات

عیراق

16/05/2019‌ 1250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا ٣٤٠ ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بە سێ نرخى جیاواز وەربگرێت.

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستانی دیاریکرد و لە تەواوی ھەرێم ٣٤٠ ھەزار تۆن گەنم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە وەردەگیرێت کە دەکاتە ٣٠%ی کۆی بەرھەمى جوتیارانى هەرێم.


بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى بازرگانى عێراق نرخی گەنم بە پێی پلەی باشی گەنمەکان دیارى کراوەو بەجۆرێک  گەنمی پلە یەک ٥٦٠ ھەزار دینار دانراوەو بۆ گەنمی پلە دوو ٤٨٠ ھەزار دینارو گەنمی پلە سێش ٤٢٠ ھەزار دیناری بۆ دانراوە.


بڕیاریشە لە ناوەڕاستى مانگى داهاتووەوە وەرگرتنى گەنم لە جوتیاران دەست پێ بکات و تا سەرەتاى مانگى نۆ بەردەوام بێت.

س.هـ