چەند رێنماییەکى گرنگ بۆ وەرزى گەرما

هەمەڕەنگ

16/05/2019‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرزی گەرمادا خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەكی باش چونكە گەرمی زۆر دەبێتە ھۆی وشكبوونەوەی جەستە بەتایبەتی بۆ منداڵان ئاو یان شەربەتی پێبدرێت ،دوركەوتنەوە لە خواردنەوانەی خواردنەوە گازیەكان و ئەو خواردنەوانەی كە كافاینیان تێدایە بەتایبەتی قاوە.

٢-پۆشینی جل و بەرگی لۆكە:لۆكە دەبێتە ھۆی فێنكبوونەوەی جەستە و ھەڵمژینی ئارەق ،ھەروەھا لەبەركردنی پۆشاكی ڕەنگ سپی یان كراوە ئەم ڕەنگانە دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی كاریگەری گەرما.

٣-بەجێنەھێشتنی منداڵ لەناو ئوتومبێلدا چونكە پلەی گەرمی ئوتومبێل ھەندێك جار دەگاتە ١٢٠ پلە ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵ دروست دەكات بۆیە نابێت لەناو ئوتومبێلدا دابندرێت بەتایبەت ئەگەر ئوتومبێلەكە لەلای ھەتاوەوە بێت.

٤-كەم كردنەوەی بەكارھێنانی خوێ و بەھارات و شەكر ئەمەنا ھۆكارێكن بۆ زوو تینو بوون .

٥-خۆشتن بە ئاوی شلەتێن دووجار لە ڕۆژێكدا بەیانیان و ئێواران.

٦-بەكارھێنانی دژەخۆر بەتایبەت نیوكاتژمێر پێش چونە دەرەوە.
س.هـ