بۆچی لەكاتی رۆژووگرتن تووشی سەر ئێشە دەبین؟

sharpress.net

639 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/05/2019‌

شارپرێس:
بەوتەی پسپۆڕان هۆكاری سەرەكی ژانەسەری پەیوەنددار بەكاتی بەڕۆژووبوون پەیوەندی بەبرسێتی و دابەزینی شەكرەی خوێن هەیە، لەگەڵ كەمبوونی ئاوی جەستە، كەمخەوی و بەكارنەهێنانی خواردنەوەی كافایین-دارەكان.

یەكێك لەبەربڵاوترین هۆكارەكانی سەرئێشەی مانگی ڕەمەزان، بەتایبەت لەوكەسانەی عادەتیان بەخواردنەوەی چا هەیە، وەرنەگرتنی مادەی كافایینینە لەدەستپێكی مانگی ڕەمەزاندا.

هەروەها كەم بەكارهێنانی شلەمەنییەكان و لەگەڵ ئەوشدا كەمبوونی ڕێژەی خوێن و گۆڕانكاری لەگەیشنی خوێن بۆ مێشك لە هۆكارەكانیتری ژانەسەر بەدرێژایی بەڕۆژوو بوونە.

هۆكارێكی تری ئەویش برسێتی درێژخایەنە، كە وادەكات چەورییەكانی جەستە كەموكورت بسووتێن، كاتێك خەستبوونی ئەم پێكهاتانە لەخوێنا بەرز دەبنەوە، سەرئێشەو بێتاقەتی دروستدەكات. 

لەبەر ئەوە زۆركات كەسانێك ئەو دۆخەیان تووش دەبێت پارشێو ناكەن و ئەو ماوە دوورو درێژە وادەكات ئەم پێكهاتانە ناڕێك دەربكەون.

لەگەڵ ئەوەشدا لاوازی كاری جەستە كاتێك ڕوودەدات، بڕی خواردنی بەكارهێنراو لەبڕی وزەی پێویستی جەستە كەمتر بێت. 

نەخواردنی نان لە پارشێوان و لەڕۆژانی گەرمی ڕەمەزان و ئەوكەسانەی ، كە كاری جەستەیی بەفراوانی دەكەن، وەك سستییەك لەجەستەیاندا هەمیشە دەردەكەوێت.

هەندێكجاریش خواردنی پاڕاسیتۆڵ لەپارشێودا دەتوانێت یارمەتی سەرئێشەی لەهەندێك كەس بەدرێژایی ڕۆژ بێت.

ڕزگاركردنی ماسولكەكانیش لەگرژی و ڕەقبوون بەمەساجێكی نەرم، لەكەمكردنەوە و ڕێگریكردنی سەرئێشەكاندا كاریگەرە.

هەندێك لەو نەخۆشانەی كە سەرئێشەی میگرن (ژانەشەقیقە)یان هەیە، لەكاتی برسێتیدا تووشی سەرئێشەی لەڕادە دەبنەوە، كە لەم نموونانەدا ڕۆژووگرتنیان بەباش نازانرێت، بەڵام ئەم كەسانە بەگشتی ئەگەر دەیانەوێت ڕۆژوو بگرن، دەبێت پێش مانگی ڕەمەزان لەگەڵ دكتۆری مێشك و دەماردا قسە بكەن.

نەخواردنی پارشێو بەگشتی یەكێك لە هۆكارە سەركییەكانی سەرئێشەیە، لەبەرئەوە باشترە ڕۆژووان هەرگیز بەبێ پارشێو ڕۆژوو نەگرێت، ئەگەریش لەخەو هەڵنەستان و ڕێك نەكەوت، كە پارشێو بكەن، باشتر وایە بەربانگردنەوەیان بە ئاوێكی نەسارد و نەگەرم یان بەخورما بكەنەوە و لەخواردنی نانی سەرەكیشدا پەلە نەكەن.

لەگەڵ ئەمانەشدا پسپۆڕان لەو بارەوە بەگشتی ڕایدەگەیەنن، سەرئێشەی كەسەكان زۆرجار بەدابەزینی شەكرەی خوێن بەتایبەت لە دوای نیوەڕواندا، زیاتر دەبێت.

دەشڵێن دەبێت خواردنی پارشێوانی ئەم كەسانە جۆراوجۆر بێت و لە پەلەپەلكردن لەخێرا خواردنی خواردنەكان دوور بكەونەوە و بەربانگی خۆیان بە شلەمەنی گەرم دەستپێبكەن، چونكە شلەمەنی سارد توندتربوونی سەرئێشەكەی بەدوادا دێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved