بەكارهێنانی زۆری خوێ كاریگەری لەسەر شێرپەنجەی ڕیخۆڵەدا هەیە

sharpress.net

202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/05/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریدەخات، بەكارهێنانی زیاد لەڕادەی خوێ جگە لەپەستانی خوێن بەرزی و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار، دەتوانێت مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدەش زیاتر دەكات.

بەپێی ئاژانسی هێلپ دەی، لێكۆڵەڕان تێگەیشتوون بەكارهێنانی زیادەی خوێ یارمەتی لە گەشەی بەكتریای هلیكۆباكتێر پیلۆریدا هاوكار دەبێت و بە گەشەی ئەم بەكتریایە لەگەدەدا، خانەگەلی زۆر لەم بەشەدا تووشی ئیلتیهاب دەبن و زیادبوونی ئەم ئیلتیهابەش دەبێتە هۆی دروستبوونی خانە شێرپەنجەیەكان و لەئەنجامدا كەسەكە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە دەبێت.

گرنگترین هۆكاری مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدە، دروستبوونی ئیلتیهاب بەهۆی بەكتریایەك بەناوی هیلیكۆباكتیر پیلۆر ( Helicobacter pylori)ە، كە هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ئیلتیهاب و هەوكردن لەگەدەیەو لەئەنجامدا مەترسی زۆری تووشبوون بەشێرپەنجەی بەدوادا دێت.

هیلیكۆباكتیر پیلۆر جۆرە بەكتریایەكی هیلیكۆباكتیر و بەربڵاوترین زیندەوەرەری زەڕەبینییە، كە كەسەكان تووشی ئیلتیهاب دەكات. 

بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی سەرزەوی دووچاری ئەمجۆرە بەكتریایەن و ئەم بەكتریا لەجەستەیاندا هەیە، بەكتریای ناوبراو هۆكاری سەرەكی نەخۆشییەكانی برینی گەدە و ناڕەحەتیییەكانی كۆئەندامی هەرس بەئەژمار دێت.

جۆن ئاتیرتۆن ئەندای تیمی لێكۆڵینەوەكە، لەو بارەیەوە دەڵێت: لێكۆڵەڕان هێشتا بەدروستی نازانن بۆچی بەكارهێنانی زۆری خوێ مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدە زیاد دەكات، بەڵام لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات پێدەچێت خوێ یارمەتی زۆری گەشەی بەكتریای هیلیكۆباكتیر پیلۆر بدات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لەبارەی بەكارهێنانی خوێ-وە ڕایگەیاندووە، كە زیاتر لە 5 گرام خوێ نابێت ڕۆژانە كەسەكان بەكاربهێنین.

بەبڕوای زۆر لەپزیشكانیش بەكارهێنانی خوێ جگە لەتووشبوونی كەسەكان بە پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار، مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدەشی لێدەكرێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved