بەردەوامی شەڕی تەكنۆلۆجیای ئەمریكاو چین ترامپ دەخاتە دۆخی نائاسایی

جیهان

17/05/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەدەركردنی فرمانێك، كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی پابەند كرد، لە بەكارنەهێنانی تەكنۆلۆجیای وڵاتانی بیانی، كە بۆ ئەمریكا هەڕەشەی ئاسایش و ئەمنییە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەهەنگاوێكداو لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ سنوورداركردنی شوێنپێی چین لەبواری بازاڕی تەكنۆلۆجیای ئەمریكا ، ترامپ دۆخی نائاسایی لەبواری بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیای ئەو وڵاتەی لەوڵاتەكەیدا ڕاگەیاندووە.

هەر بەپێی هەواڵەكە ئەم فرمانە ڕۆڵ و ئامادەبوونی كۆمپانیا بیانییەكان لەتۆڕەكان و ژێرخانی جیهانی پەیوەندی و تەكنۆلۆجیای ویلایەتە یەكگرتووەكان سنوودار دەكات.

هەروەها ئەم فرمانە كە پشتبەست بەیاسای بژاردە ئابوورییەكانی سەرۆكی ئەمریكاوە دەركراوە، كۆمپانیا ئەمریكییەكان پابەند بە سنوورداركردن و بەكارهێنانی كەرەستەو ئامێری پەیوەندیكردنی ئەو كۆمپانیانەی، كە هەڕەشەی ئەمنی و ئاسایش بۆ ئەمریكان، قەدەغە دەكات.

بەپێی ئەم فرمانەی ترەمپ كارەكانی، گەورە كۆمپانیای زەبەلاحی هووای چین لەبازاڕی پەیوەندییەكانی ئەمریكادا دەوەستێت.

ڤیلبێر ڕاس وەزیری بازرگانی ئەمریكا لەو بارەەوە ڕایگەیاند، ئامانج لەو فرمانە پارێزگاری هەواڵگری و زانیارییەكانی ئەمریكان لەبەرانبەر ڕكابەرەكانی دونیای دەرەوەیەتی. 

راشیگەیاند "بەم فرمانەی ترەمپ، ئەمریكییەكان دەتوان دڵنیا بن، كە ئامارو داتاكانیان بەپارێزراوی لەدەستی بەرهەڵستكارانیان دەمێنێتەوە".

وەرگێڕان: یاسین نادر