شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى بارگرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران له ناچه‌كەدا ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر و میدیای ئه‌مریكى راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ى جۆراوجۆریان سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئێران و به تایبه‌تیش عێراق بڵاوكردوه‌نه‌وه.
له راپۆرتێكدا هاتووه، تێپه‌ڕاندنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆستى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق به موباره‌كبایى ئێرانى بووه، بۆیه ڕۆڵ و كاریگه‌رى ئێران به‌سه‌ر بڕیارسازانى حكومه‌تى عێراقه‌وه گه‌وره و ڕاسته‌وخۆیه. ئه‌م خوێندنه‌وه له سه‌ره‌تادا له نێو خوێندنه‌وه ئه‌مریكییه‌كاندا سنوردار بوو، دواتر ڕمێنه‌ى (بره‌و) په‌یدا كرد و له‌و ماوه‌ى دوایدا به‌رفراوان بوو، هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌ى دیكه‌ش به‌لاى ئه‌وه‌دا ده‌شكێنه‌وه كه ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران هه‌ڵكشێن، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه مه‌یلیان به‌لاى ئێران‌دا ده‌بێت.
هه‌ندێك له‌و وتار و راپۆرت و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێدوانانه كه باسیان له حكومه‌ت و خودى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه، به هه‌ندێك وشه‌ى وه‌ك "ناڕوون یان ڕاشكاو" وه‌سفیان كردووه، به تایبه‌تیش كه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى حكومه‌ته‌كه‌ى ئێستا، مامه‌ڵه‌ى پێشتریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانه تازه‌كه‌دا نه‌بووه، بۆیه خوێندنه‌وه‌كه‌یان تازه‌یه، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانیش بۆ ئه‌مریكا ڕووى نه‌داوه، بۆیه به گشتى له‌سه‌ر ئاستى كارى ئێستاى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كه‌ن.
تێبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، له ماوه‌ى پێشوودا و له كۆتاییه‌كانى ماوه‌ى حوكمڕانى ئۆبامادا – به‌رپرسێك نه‌بووه پله‌كه‌ى وه‌زیر بێت و بایه‌خیشى به كاروبارى عێراق دابێت، به‌ڵام هاتنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى ئێستا له ده‌زگاى CIA یه‌وه، ماوه‌ى نێوان به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان و بازنه‌ى بڕیارسازى ئه‌مریكاى لێك نزیك كردوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ڕووى به‌رپرسه عێراقییه‌كاندا كرایه‌وه كه له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن ئه‌و ئاڵێنگارییانه ڕوون بكه‌نه‌وه كه له ئاكامى بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سیاسه‌ته‌كانى عه‌بدولمه‌هدى پرسیارى زۆرى هێناونه‌كایه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌وداى پراكتیزه‌كردنى پرۆگرامى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بۆ به‌هێزكردنى ده‌وڵه‌ت و زاڵبوونى ته‌واوى حكومه‌ت به‌سه‌ر قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا، كه‌چى ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كان – ئه‌وانه‌ى گومان له نیازه‌كانى عه‌بدوامه‌هدى ده‌كه‌ن – پێیان وایه حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، سنورداركردنى په‌لهاویشتنى لایه‌نه چه‌كداره‌كانى عێراق بۆ ناو كه‌رته ئابوورى و سیاسییه‌كان به كارى له‌پێشینه‌ى خۆى نازانێت.
تێبینى لاوازى یان نه‌بوونى "لۆبییه‌كى كاریگه‌رى عێراقى" له واشنتۆن ده‌كرێت، پێده‌چێت كۆششه‌كانى باڵوێزخانه‌ى عێراق له واشنتۆن به‌س نه‌بن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و ئه‌ركه، له‌گه‌ڵ كه‌مى و ئاستنزمى سه‌ردانى كه‌سایه‌تییه ئه‌مریكییه‌كان بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها كه‌مى سه‌ردانى كه‌سایه‌تییه شیعه‌كان بۆ واشنتۆن. ئه‌مه‌ش زۆر یارمه‌تیده‌ر بوو له لاوازكردنى په‌یوه‌ندى و به‌رده‌وامى نێوان هه‌ردوولا، وه گه‌یاندنى ڕێنماییه ئاراسته‌كه‌ره‌كانى حكومه‌ت و سرووشتى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبیدا.
به گوێره‌ى هه‌ڵكشانى ملبه‌مله‌ى ناوخۆیى له عێراقدا، ئه‌ركێكى زۆر پێویست ده‌كه‌وێته سه‌رشانى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له بایه‌خدان به ئه‌ركه گرنگه‌كانى ئه‌م قۆناغه سه‌خته و ڕه‌نگڕێژكردنى نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ چۆنییه‌تى تێپه‌ڕاندنى پێكۆڵه‌كانى ئاڵێنگارییه‌كانى ئێستا و ئاینده، لێڵى و سستى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌دا، بێ ئومێدییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى لێكه‌وته‌وه و متمانه‌ى ها‌ووڵاتى به ده‌وڵه‌ت و یاساكار و جێبه‌جێكار كزكردووه، ئه‌مه‌ش به ڕوونى له ڕاپرسییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان و ڕوماڵه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى شه‌قامن و پێنوێنێكى "داتا"ییشن كه له تشرینى دوه‌مى ڕابردووه‌وه له داكشاندان.
له ناوه‌ندى ئه‌و گێرمه و كێشمه‌دا، دوو جۆره داخران سه‌ریانهه‌ڵداوه، یه‌كه‌میان داخرانێكى سیاسى ناوخۆى شیعه‌كان، دووه‌میشیان به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، ئه‌م دوو داخرانه‌ش ناكرێنه‌وه، ته‌نها به جوڵه‌یه‌كى سیاسى عێراقى شیعى ناوخۆ نه‌بێت، بۆیه پێویستییه‌كى زۆر به په‌له و هه‌نووكه‌یى هه‌یه بۆ گۆرانكارى له هاوكێشه‌ى ناوخۆیى عێراقى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌نگاوه په‌یڕه‌وكراوه‌كانى ماوه‌كانى پێشوو بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى بڕیاره‌كان، به شێوه‌یه‌ك گه‌مه‌كاره سیاسییه شیعه گه‌وره‌كان تیایدا به‌شدرابن، به مه‌به‌ستى دانانى سنورێك بۆ قورتوقولاپى به‌رده‌وامى نێوان لایه‌نه‌كان كه نه‌رێنییانه ده‌شكێنه‌وه به‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌و هێزانه‌دا.
زۆرینه‌ى ده‌وڵه‌ته ئه‌ورپییه‌كان به هۆشیارى و ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ى تره‌مپدا ده‌كه‌ن، ئه‌وان سه‌رقاڵى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیان له یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكان له ڕێككه‌وتننامه‌ى جۆراوجۆرى وه‌ك ڕێككه‌تننامه‌ى پاریس بۆ كه‌ش و هه‌وا و هى دیكه‌ش.
له ڕوسیاش وا پێناچێت له خه‌مى هه‌ڵكشانى بارگرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌بن، به تایبه‌تیش كه واشنتۆن به‌شێك بێت له كێشه‌كه، هه‌ر بارگرژییه‌كیش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌وانه‌یه جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندى ڕوسیا بێت له ڕووى گۆڕانكارى له نرخى نه‌وتدا له‌و تێكڕا نرخه جێگیره‌ى ئێستا هه‌یه‌تى كه جێگه‌ى ڕه‌مه‌زامه‌ندى كرملین نییه، له ڕووى ستراتیژیشه‌وه، هه‌ر به‌ره‌وپێشچوونێكى ئه‌مریكى و ڕۆچوونه زیاترى ناو دۆسییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پاساوى زیاتر ده‌داته ڕوسیا به بوونێكى به‌رفراوانتر له سوریا، زیاتریش ئێران ده‌هاوێته باوه‌شى ڕوسیاوه له‌و كاته‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ر توندتر و توندتر ده‌بن.
وڵاتى چین، له هه‌مبه‌ر وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا، سیاسه‌تێكى نه‌رمى دوور له بارگرژى له‌سه‌ره‌خۆى په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ى به‌لاوه گرنگه ململانێ بازرگانییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ واشنتۆندا باش به‌ڕێوه‌به‌رێت، نه‌وه‌ك له دۆسیه‌ێكى دیكه‌دا واشنتۆن توڕه بكات.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش، له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتن بۆ تاران له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، مانه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى و تێپه‌ڕاندنى ته‌نگژه‌كه‌ى بێت، یان ته‌نگژه‌كه تاوه‌كو واده‌ى ڕۆیشتنى تڕه‌مپ درێژ بكاته‌وه. به گوێره‌ى زۆرێك له لێدوانه‌كانى سه‌ركردایه‌تى ئێرانى، تڕه‌مپ به دۆخێكى له‌ناكاو ده‌زانن، پێیان وایه ناتوانێت خولێكى دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌رێته‌وه، یان ئه‌م خوله‌ى ئێستاى ته‌واو بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێودانگى هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكى له‌و تێڕوانینه‌ى ئێران بڕوانین، ده‌بینین كه ئه‌و پێشبینیانه‌ى ئێران له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ى زانستى دانه‌ڕێژراون، ، چونكه ئه‌و سه‌نته‌رانه به دوورى نازانن تڕه‌مپ دووباره سه‌رۆكایه‌تییه‌كى بۆ تازه بكرێته‌وه، به‌و پێیه‌ى نوێنه‌رایه‌تى دۆخى گۆڕانكارى ده‌كات له ئه‌مریكا كه هه‌ردوو حیزبه‌كه‌شى ده‌گرێته‌وه.