شارپرێس:
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووباره به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دودڵییه‌كانی بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كاندا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 38 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌دا 0.5 و نرخی هه‌ربه‌رمیلێك له‌و به‌رهه‌مه گه‌یشته 73 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی رۆژئاوای ئه‌مریكا به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوو 46 سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌دا 7ی نرخه‌كه‌ی و نرخی یه‌ك به‌رمیل به 63.32 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری نه‌وتی ئیمارات رایگه‌یاند، گرپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر گه‌شتیه نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كانیان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروستكرد و نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه.
ه.م