شارپرێس:
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه بڵاویكرده‌وه، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له دژی سه‌ربازانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بارزان چالاكییان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سوپای تورك ماوه‌یه‌كه له نزیك گردی خوه‌دێی ده‌ڤه‌ری بارزان-ی باشووری كوردستان جێگیر بووه. هێزه‌كانمان ماوه‌یه‌كی درێژبوو چاودێری سه‌ربازانی گرده‌كه‌یان ده‌كرد، ڕێكه‌وتی ١٤ی ئایار هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌كه‌دا له دوو قۆڵه‌وه هه‌ڵكوترایه سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن و له‌نزیكه‌وه لێیان درا".
ده‌شڵێت، "له ئه‌نجامدا چوار سه‌ربازی توركیا كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هاوڕێیانی ئێمه چوونه سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری دم.پ.ت76 دا گرت".
هه‌په‌گه رایگه‌یاندووه، "سوپای توركیا دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی فڕۆكه سیخووڕییه‌كان و كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه. هه‌روه‌ها به كۆپته‌ر، ئۆبوس و تۆپ هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه، هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان له دژی ئه‌و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به كۆپته‌ری سكۆرسكی داده‌به‌زێنرانه ناوچه‌كه چالاكییه‌كیان كرد، له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا 15ی ئایار ده‌ڤه‌ری چه‌مچۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی زاپ-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كردووه، له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه".
هه‌په‌گه باس له‌وه‌شده‌كات، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك شه‌وی 14ی ئایار بۆردومانی هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی كردووه كه ناوی كازم عه‌لی-یه و له ناوچه‌ی بۆتێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزانی باشووری كوردستان له‌نێو زه‌وییه‌كانی خۆی كاری ده‌كرد. له ئه‌نجامدا ئه‌و هاوڵاتییه كوژراوه.