شارپرێس:
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ده‌ست به‌رداری پۆستی راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپەری فەرمی یانەی یوڤێنتوس بڵاویكرده‌وه، ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
بڕیاری وازهێنانی ئالێگری دوای دوو کۆبوونەوەی لەسەریەک لەگەڵ ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەکە و پاڤێل نێدڤێد، جێگری سەرۆکی یانەکە هات له‌بارەی گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی یانەکە، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه.
ماڵپەری فەرمی یوڤێنتوس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سبەی شەممە کاژێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ئالێگری لەگەڵ ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەو بارەیەوە ئەنجامدەده‌ن.
ه.م