شارپرێس:
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌كه له تێرشتیگن-ی گۆڵپارێز‌و عوسمان دێمبڵی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه، له‌یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌شداریناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌رشه‌لۆنه، تێرشتیگن دووچاری پێكانێكی سه‌خت بووه، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا له‌یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانی یارینه‌كات.
هاوكات عوسمان دێمبڵی فه‌ره‌نسی و یاریزانی ئه‌و یانه‌یه، تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بێبه‌شده‌بێت له‌یاریكردن له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانه سه‌خته‌كه‌یه‌وه.
ڕ. ج