شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دانانی ماتیۆ توله‌ر-ی وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بڕیاری دانانی ماتیۆ توله‌ر-ی وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌شوێنی دۆگڵاس سیلیمان په‌سه‌ندكرد، بڕیاریشه له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ناوبراو له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربێت.
توله‌ر له‌ساڵی 1957 له‌دایكبووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له‌زانكۆی برینگام یانگ و بڕوانامه‌ی ماجستێر له زانكۆی هارڤارد، هاوكات هه‌ڵگری خه‌ڵاتی SIA ی هه‌واڵگرییه،
باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق یه‌كێكه له‌نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی ئێران، هاوكات ڕۆڵی هه‌بووه له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی وڵاته‌كه‌ی به هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی دژ به حوسییه‌كان له‌یه‌مه‌ن، چونكه پێشتر باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له‌سه‌نعا.
توله‌ر ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له سنورداركردنی چالاكیی حوسییه‌كان له‌یه‌مه‌ن، هاوكات به‌یه‌كێك له‌به‌رپرسه شاره‌زاكانی ئه‌مریكا له‌كاروباری ئێران داده‌نرێت.
ڕ . ج