شارپرێس:
هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان پزیشكێكیان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی سه‌دان كه‌سی توشی ئایدز كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان دكتۆرێكیان به‌ناوی موزه‌فه‌ر گانگارۆ ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تباره به توشكردنی 537 كه‌س به‌نه‌خۆشی ئایدز له‌ناوچه‌ی لاركانا.
دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا هێزه ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند، ئه‌و دكتۆره خۆی دوچاری نه‌خۆشییه‌كه ببو، بۆیه به‌شێوه ئه‌نقه‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی چاودێری ئایدز له‌ناوچه‌ی سه‌ند ده‌ڵێ، پشكنین بۆ نزیكه‌ی 16 هه‌زار كه‌س له‌دانیشتوانی لاركانا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه له‌و ژماره‌یه 537 كه‌س تووشی ئایدز بوون، كه ڕێژه‌ی 60%ی ئه‌و ژماره‌یه منداڵن.
ڕ . ج