شارپرێس:
رۆژنامەی "RMC Sport" بڵاویكردەوە، یانەی پاریس سان جێرمان گرنگی بە ئەنتوان گریزمانی فەرەنسیو یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەدات.
بەپێی رۆژنامەكە، یانە فەرەنسییەكە لەگەڵ گریزمانو بەرێوەبەری كارەكانی كەوتووەتە گفتوگۆو دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە فەرەنسییە بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بكرێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەكە كردووە.
گریزمان ماوەی رابردوو رایگەیاند، كە وەرزی داهاتوو لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید نامێنێت، ئەوەش دوای پێنج وەرز یاریكردن بۆ ئەو یانە مەدریدییە.
هـ ـ ح