دوای لەكارخستنی ئەلیگری.. چوار راهێنەر بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس

وەرزش

18/05/2019‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس ماكسیمیلیانۆ ئەلیگری ئیتالی‌و راهێنەری یانەكەی لەپۆستەكەی خست، كە دەبێت راهێنەرێكی نوێ‌ بۆ شوێنگرەوەی ئەو راهێنەرە دابنێت.

سەرچاوە هەواڵییەكان ناوی چوار راهێنەریان هێناوە، كە لەداهاتوو ئەگەرە یەكێك لەو راهێنەرانە ببێتە راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس.

راهێنەرەكان لە جۆزیۆ مۆرینیۆی پرتوگالی‌و پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و ماوریسۆ پۆچۆتینۆ دیدییە دیشامپ پێكهاتوون.

سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، كە وەرزی داهاتوو یەكێك لەو راهێنەرانە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس وەردەگرێت.

هـ ـ ح