خانمی یەكەمی لەپێناوی وانەوتنەوە دەستبەرداری كۆشكی ئەلیزێ‌ دەبێت

جیهان

18/05/2019‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمی یەكەمی فەرەنسا بریگیت ماكرۆن هاوسەری ئیمانوێل ماكرۆن، بڕیاریداوە بگەڕێـتەوە بۆ پیشەكەی پێشووی، كە مامۆستایی‌و وانە وتنەوەیە.

هاوسەرەكەی ماكرۆن، تا ساڵی 2015 پشەی مامۆستایی هەبوو، كە ئێستا دەیەوێت بگەڕێـتەوە بۆ ئەو پیشەی‌و دەستبەرداری كۆشكی ئەلیزێ‌ ببێت، كە كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسایە.

خانمی یەكەمی فەرەنسا لەدوو قوتابخانەی فەرەنسا لەپاریس دەست بەوانە وتنەوە دەكاتەوە، كە خۆی رۆڵی هەبووە لەدروستكردنی ئەو دوو قوتابخانەیە.

بۆ ئەو مەبەستە بریگیت سەردانی یەكێك لەو قوتابخانانەی كردووە، كە ناوی "كلیشی سو بوا" لەناوچەیەكی هەژارنشینی پاریسە.

هـ ـ ح