ریاڵ مەدرید پەیوەندی بەمحەمەد سەلاح-ەوە دەكات

وەرزش

18/05/2019‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"كەناڵ پڵەس"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ كردووە.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە پەیوەندییەكەی یانەی ریاڵ مەدرید بەمحەمەد سەلاحەوە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە میسرییە روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

لەو بارەوە فیلیپ كارایون رۆژنامەنووسی وەرزشی لەكەناڵەكە دەڵێت: یانەی ریاڵ مەدرید دوای كڕینی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی خواستی كڕینی محەمەد سەلاحیشی هەیە.

هەروەها دەڵێت: پەیوەندی ئێستای ریاڵ مەدریدو محەمەد سەلاح لەقۆناغی سەرەتایدایەو رەنگە لەداهاتوو بەچڕی لەو بارەوە گفتوگۆ بكەن.

كارایون باسی لەوەش كردووە، ریاڵ مەدرید دەیەوێت هێڵێكی بەرگری بەهێزی هەبێت، بۆیە هازاردو محەمەد سەلاح دەكرێت.

هـ ـ ح