ئەو وڵاتانەی زۆرترین سەرنجی گەشتیارانی مسوڵمانی بۆخۆی راكێشاوە

جیهان

18/05/2019‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە لیستی ئەو وڵاتانای زۆرترین سەرنجی گەشتیارانی مسوڵمانی بۆخۆی راكێشاوە وڵاتی تازە هاتوونەتە ناو كێبڕكێكە ، بۆ ئەوەش ئیندۆنیزیا بۆیەكەم جار لەگەڵ مالیزیا پێشەنگی لیستەكەیان گرتووە.

ئیندۆنیزیا هاتووەتە ناو كێبڕكێی گرتنی پلەی یەكەمی لیستی سەرنجڕاكێشترین وڵاتان بەلای گەشتیاری مسوڵمانەوە بۆ ئەوەش لەگەڵ وڵاتی مالیزیا لەكێبڕكێدان .

بەگوێرەی راپۆرتێكی هاوبەشی هەردوو پێگەی "CrescentRating" و"MasterCard" لەسەر  پۆلێنكردنی ساڵانە بۆ پێنوێنی گەشتیاری جیهانی بۆ مسوڵمانان ، بۆ ئەمساڵ وڵاتی ئیندۆنیزیا بەشێوەی نیوە بەنیوە لەگەڵ وڵاتی مالیزیا پلەی یەكەمیان گرتووە.

پۆلێنكردنەكە پشتی بە كۆمەڵێك پێوەر بەستووە وەك پێوەری جوڵەی گواستنەوە و گەیشتن و ژینگە و كوالێتی خزمەتگوزارییەكان و پەیوەندییە بەردەستەكان .

پلەی یەكەم بە ٧٨ خاڵ بۆ هەردوو وڵاتی مالیزیا و ئیندۆنیزیا بووە ، هەروەك دیارترین ١٠ جێگا گەشتیارییەكان بەلای گەشتیاری مسوڵمانان بەم جۆرە بووە ( توركیا ٧٥ خاڵ ، سعودییە ٧٢ خاڵ ، ئیمارات ٧١ خاڵ ، قەتەر ٦٨ خاڵ ، مەغریب ٦٧ خاڵ ، بەحرەین ٦٦ خاڵ ، عوممان ٦٦ خاڵ ، برۆنای ٦٥ خاڵ ).

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی