شارپرێس:
میسر بە درووستكردنی پانترین پردی هەڵواسراو ناوی چووە كتێبی گینسەوە ، بەجۆرێك پردەكە ٦٧،٣ مەتر پانە و دوو سایدی هەیە و هەر سایدەی ٦ ئۆتۆمبێل دەتوانن لەیەككاتدا پێیدا بڕۆن .
تەلال عومەر بەرپرسی هەرێمیی كتێبی گینس كەلەكاتی كردنەوەی پردەكەدا ئامادە بوو ، وتی: ئەو پردە وەك پانترین پردی هەڵواسراو چووەتە ناو كتێبی گینسەوە ، پیشتریش ئەو ڕیكۆردە لە كەنەدا بە ٦٥،٢ مەتر تۆمار كرابوو.
ئەو پردە، كە لەسەر ڕووباری نیل درووستكراوە ، بۆ بنیادنانی نزیكەی ملیۆنێك مەتر چوارگۆشە كۆنكرێتی تێدا بەكارهاتووە ، ئەوە جگە لە ١٤٠٠ كیلۆمەتر لە كێبڵی پۆڵایین تاوەكو ١٧٠ كێبڵی هەڵواسنین پێ درووست بكرێت .
پردەكە دەكەوێتە باكووری قاهیرە و نزیكە لە ناوەراستی شار ، وەك ئەڵقەی بەیەكگەیشتنی سەرەكییە لەو ڕێگا خێرایەی لە دەریای سورەوە درێژ دەبێتەوە تا كەناری دەریای ناوەراست لە باكووری رۆژئاوای میسر ، ئامانجیش لە درووستكردنی كەمكردنەوەی قەرەباڵگی ناو قاهیرەیە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی