تیمی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی ترامپ تووشی ڕووداوێكی خراپ بوون

جیهان

18/05/2019‌ 1890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك لە پۆلیسەكانی هاوڕێی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تووشی رووداوێكی هاتوچۆ هاتن .

ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوە كردووە، كە ڕووداوەكە لە ویلایەتی ئەریزۆنا ڕوویداوە، كاتێك كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی ترامپ لە شوێنی رووداوەكە هێواشیان كردووەتەوە، كە لە لیك چارلز بووە و رۆژنامەنووسانیش لەئۆتۆمبیلی رۆژنامەگەریدابوون سەرنجیانداوە، كە دوو پۆلیس بریندار بوون و لەسەر زەوی راكێشراون .

باسیش لەوە كراوە، كە ئەو رووداوە لەكاتێكدا بووە ترامپ لەڕێگادا بووە بۆ بەشداریكردن لە ڕێورەسمێك لە هاكبێری ، بەڵام ئۆتۆمبیلە دەرعەكەی ترامپ لە ڕووداوەكەدا هیچ زیانی بەرنەكەوتووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی