نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

18/05/2019‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 41 سەنت بەرێژەی 0.6% دابەزیوەتەو هەر بەرمیلێكی بە 72.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخەكەی بەرێژەی 0.2% بەرزبووەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 11 سەنت بەرێژەی 0.20% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخەكەی 1.7%. بەرزبووەوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ماوەیەكە گرژی‌و ئاڵۆزی لەناوچەكانی رۆژهەڵات دروست بووە، بەهۆی هەڕەشەكانی شەڕی ئەمریكا لەگەڵ ئێران، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو ناجێگیری كردووە.

هـ ـ ح