پەرلەمانی كوردستان ناوی كاندیدانی سەرۆكی هەرێم رادەگەیەنێت

کوردستان

18/05/2019‌ 2194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم رادەگەیەنێت.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رۆژی یەك شەممە كۆدەبێتەوەو دوای تاوتوێكردنی ناوی ئەو كەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید كردووە رادەگەیەنێت.

دەستەكە دوای تاوتوێكردنی سیڤی ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە، ناوی كاندیدەكان بەفەرمی رادەگەیەنێت.

لەدوای راگەیاندنی ناوی كاندیدەكان، ماوەی دوو رۆژ لەبەردەم لایەن‌و كەسە كاندیدەكان دەبێت، بۆ ئەوەی تانە بدەن، ئەگەر سكاڵایەكیان هەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی هەمواركردەوەو دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ كاندیدەكان كردەوەو پێنج كەس خۆیان كاندید كردووە.

هـ ـ ح