ئەمەریكا بەنیازە ژێرخان لەسەر مانگ و هەسارەی مەریخ دابنێت

جیهان

18/05/2019‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئاژانسی ناسای ئەمەریكی (جیمس برایدنستاین) رایگەیاند، ئەمەریكا داوای دروست كردنی ژێرخانێك دەكات لەسەر رووی مانگ بۆ ئەوەی پاشان لەسەر رووی مەریخ بەكاری بهێنێت.

ئەو قسەی ناوبراو لە وتارێكیدا هات لە كۆنگرەی ئیستعماری مەریخ لەلایەن وانشتۆنەوە لە 14 ی مایو، لەو بارەوە راشیگەیاند، مەبەست لە دروست كردنی ئامێرو ئامراز و بنیاد نانی ژێر خان لەسەر مانگ لە چوارچێوەیەكی فراواندا بۆ ئەوەیە لە دواییدا كۆپی بكرێت بۆ سەر مەریخ لەلایەن نێردەكانمانەوە.

برایدنستاین ئەوەشی راگەیاند، ئێمە گرنگی بە خێرایی كردنی پرۆسەی پرۆژەكانی مانگ دەدەین بۆ ئەوەی پێشەنگاكانمان لە ساڵی 2024 لەسەری بنیشنەوە، ئەم بابەتە لای خۆیەوە ئامادەكاریەكان بۆ نێردەكانمان بۆ سەر مەریخ خێراتر دەكات.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆكی ناسا ئەوەی هێنایەوە یاد، كە سەرۆكی ئەمەریكا ترامپ بڕیارێكی دەركردووە بە دابین كردنی 1.6 ملیار دۆلار لە سامانی زیادەی ساڵی 2020 بۆ خەرجكردنی لە مانگ و مەریخدا.

بە گوێرەی قسەی ناوبراو ناسا دەیەوێت دوو پێشەنگی بۆشایی ئاسمان (پیاو و ژنێك) لە ساڵی 2024 بنیشێنەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد پێویستە لە سەرمان تێبگەین لە چۆنیەتی كێشكردنی لاوازی مانگ لەسەر فیزولۆجیای مرۆڤ كە شەش مانگ لەوێ دەبێت، پاشان دەچێتە سەر ژینگەیەك كێشەكەی لە كێشی زەوی زیاترە بە رێژەی 1.5 جار.

لە وەڵامی پرسیارێكدا، دەربارەی ئەوەی پرۆژەی ئیستعماری مەریخ بە تەنعا ئەمەریكیە، وتی : ئەم پرۆژەیە نێو دەوڵەتیە. 

جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەمەریكا نیازی هەیە نێردەیەك لە ساڵی 2030 بنێرێت بۆ سەر مەریخ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا