كۆنگرێسمانێكی ئەمریكا بەرگری لەكوردانی رۆژهەڵات دەكات

کوردستان

18/05/2019‌ 1691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆنگرێسمانێكی ئەمریكا بەرگری لەكوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، بەوەی دەبێت وڵاتەكەیان كار بۆ ئازادكردنیان بكات.

دانا رۆھرباكەر، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لەمیانی وتارێك دەڵێت: ژمارەی كورد لە ئێران زۆر زیاترە لە ژمارەی كورد لە عێراق و سوریا.

دانا دەشڵێت بەهۆی ئەوەی كوردانی ئێران ژمارەیان زۆرە، بۆپە ئێستا كاتی ڕزگاركردنیانە ، كە لەژێر فەرمانڕەوایی ئێراندان.

قسەكانی ئەو كۆنگرێسمانەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، ماوەیەكە واشنتۆن گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران زیادكردووەو ناوە ناوەش هەڕەشەی هێشكردنە سەر دەسەڵاتی تاران دەكات.

هـ ـ ح