كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی لەبەسرە دەكشێتەوە

عیراق

18/05/2019‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی بڕیاری كشانەوەی لەبەسرەدا، كە كاری وەبەرهێنانی نەوت لەچەند كێڵگە نەوتێكی ئەو شارە دەكات.


كۆمپانیاكە لەبەیاننامەیەكدا داوای لەكارمەندەكانی كردووە لەشاری بەسرە بكشێنەوە، كە رەنگە پەیوەندی بە هەڕەشەكانی ئێران هەبێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوای بڕیارەكە، كارمەندانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی لەكێڵگەی "قرنە 1 " لەرۆژئاوای بەسرە كشاونەتەوە.

كۆمپانیاكە یەكێكە لەكۆمپانیا گەورەكانی وەبەرهێنانی نەوت لەعێراق، كە ساڵانێكە كاری وەبەرهێنان لەچەند ناوچەیەك دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژ بەرۆژ گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەعێراق زیاتر دەكات‌و هەفتەی رابردووش واشنتۆن كارمەندە ناپێویستەكانی لەباڵوێزخانەو كونسوڵخانەكانی بەغداو هەولێر كشاندەوە.

هـ ـ ح