بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بەسەركردەكانی عێراق دەكات

عیراق

18/05/2019‌ 2476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "ئیندپنێدنتی عەرەبی" بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەنیازی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكە، كە بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار سەرۆكایەتی دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، داواكارییەكەی سەرۆكایەتی كۆماری بەهۆی قووڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان ئێران‌و ئەمریكایە لەناوچەكە، كە مەترسی دروست كردووە.

هەروەها رۆژنامەكە، عێراق دەیەوێت رۆڵێكی نێوەنگیر لەنێوان ئەمریكاو ئێران ببێنێت، بۆیە سەرۆك كۆماریش دەیەوێت سەركردەكانی عێراق كۆبكاتەوەو ئەو پرسەیان لەگەڵ تاوتوێبكات.
 
ماوەیەكە كێشەو ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران‌و ئەمریكا رووی لەزیادبوون كردووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر عێراق داناوەو مەترسی پێكدادانی هەردوو وڵاتیشی زیاتر كردووە.

هـ ـ ح