شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، پێیوایە لەناوچەکە جەنگ هەڵناگیرسێت، لەبەر ئەوەی ئهوان نایانەوێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی "ئێرنا"ی ئێرانی، زەریف لە کۆتایی گەشتێکی بۆ پەککینی پایتەختی چین رایگهیاندووه، "هیچ جەنگێک روونادات، لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت، باکەسیش لەو خەیاڵەدا نەژییەت کە پێیوابێت دەتوانێت لەناوچەکە رووبەڕووی ئێران ببێتەوە".
ماوەیەکە بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە باس و خواسی رووبەرووبوونەوەی سەربازی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەفتەی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیکدا داوای لە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی وڵاتەکەی کرد کە بەزوویی عێراق جێبهێڵن، ئەوەش دوای ئەوەی باس لەوە دەکرا کە زانیارییە هەواڵگرییەکان باسیان لە ئامادەکارییەکانی ئێران دەکرد بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.