شارپرێس:
مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له سبه‌ینێوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، چالاكییه‌كانی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگیرابوو.
لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له هه‌ولێر ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له سبه‌ینێوه ده‌ست به مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بپ ماوه‌یه‌كی كاتیی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان راگرتبوو.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه‌یان به فه‌رمیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه پێ راگه‌یه‌نراوه و له پرۆگرامه‌كانی مه‌شق و راهێناندا هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه.
هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كه له ساڵی ٢٠١٤دا دامه‌زرا، له‌و كاته‌وه مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كانه‌وه، هه‌ر سێ سوپاكه، مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگرتبوو.