قادری حاجی عەلی سه‌ردانی مه‌زاری نەوشیروان مسته‌فا ده‌كات

sharpress.net

3029 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/05/2019‌

شارپرێس:
قادری حاجی عەلی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فادا سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی كرد له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی.

سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێده‌په‌ڕێت، بڕیاره‌ چه‌ند چالاكییه‌كی له‌و یاده‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.

قادری حاجی عەلی، هاوڕێی دێرینی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌ركرده‌ی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فای كرد له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی. 

قادری حاجی عەلی یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی گۆڕان كه‌ ئێستا له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ نیگه‌رانه‌ و له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ساڵی 2018 ه‌وه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ دوركه‌وتووه‌ته‌وه‌.

نەوشیروان مستەفا كاتژمێر 8ی بەیانی 19-5-2017 دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دواتریش لە 20-5-2017 لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ لە گردی‌ زەرگەتەی‌ سلێمانی‌ بەخاك سپێردرا.
 
نەوشیروان مستەفا پێشترو لە رۆژی 2015/9/22 بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەڵمانیای كردو لە28 ی‌ نیسانی‌ 2016  گەڕایەوە هەرێمی‌ كوردستان، كێشەی تەندروستی نەوشیروان مستەفا كە بەهۆیەوە چووەتە‌ دەرەوەی وڵات، پەیوەندیدارە بە نەشتەرگەرییەك كە ساڵی 1987 لە ئەڵمانیا بۆی ئەنجامدراوە.

ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved