شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات سه‌ردانكردنیان بۆ وڵاتانی عێراق و ئێران رابگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی له‌ئێستادا له‌و وڵاتانه بونی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌ردانكردنیان بۆ وڵاتانی عێراق و ئێران رابگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی له‌ئێستادا له‌و وڵاتانه بونی هه‌یه.
حكومه‌تی به‌حره‌ین په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خۆی كردوه كه له‌ئێستادا له‌عێراق یاخود ئێرانن و داوای لێكردون به زوترین كات ئه‌و وڵاتانه جێبهێڵن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هۆكاری ئه‌و داوایه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌كه.
ه.م