شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ بەنەمری هێشتنەوەی یادی ٩٧١ ساڵەی لەدایک بوونی عومەری خیام، گووگڵ وێنەی ئەو شاعیرە ناودارەی ئێرانی خستە سەر پەرەی سەرەکیی خۆی.
عومەری خیام، شاعیر و فەیلەسووفی مسوڵمان، لە نێوان ساڵی ١٠٣٨ بۆ ١٠٤٨ ی زایینی لە شاری نیسابووری ئێران لەدایک بووە، لە نێوان ١١٢٣ بۆ ١١٢٤ ی زاینی کۆچی دوایی کردووە.
خیام بێجگە لە بواری چوارینە شیعرییەکانی، شارەزای بیرکاری، گەردوونناسی، فیقه، و مێژوو بووە، شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون.
لە ئەدەبی هاوچەرخدا خیام بۆ کەسایەتییەکی بەناوبانگ گۆڕدرا، ئەمین مەعلووف ڕۆماننوسی فەرنسی –لوبنانی ڕۆمانەکەی "سەمەرقەند" لەسەر خیام نووسیوە.