شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگێكی هه‌واڵگه‌ری گشتگیر دایه.
حسێن سه‌لامی،فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئەوەى ئێستا روو دەدات جووڵه‌ی سه‌ربازی و دیپلۆماسی گشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆقاندنە، بۆیه له‌و جه‌نگه‌دا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وڵاتەکەیەتى نابێت ته‌نیا بۆ یه‌ك چركه‌ش له بیركردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا خافڵ بن.
سه‌لامی رونیکردەوە، ئێستا ئێران لە جەنگێکى هەواڵگیریدایە لەگەڵ ئەمریکاو جەختیش دەکاتەوە وڵاتەکەى ده‌توانێت له جه‌نگی هه‌واڵگه‌ریدا شكست به نه‌یاره‌كانی بهێنێت.
ناوبراو روونیکردەوە، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دوو تاوه‌ره بازرگانییه‌كه‌ی جیهانه و به‌یه‌ك گورزی له‌ناكاو ده‌ڕوخێت.
س.هـ